بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلۆدۆمیر زیلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا کە لە سەدا 20 ی خاکی وڵاتەکەیی لە دەست داوە و زۆربەی ناوچەکانی بە دەست بێ کارەباییەوە دەناڵێنن، ڕایگەیاندووە کە ئێران ژمارەیەکی زۆر درۆنی شەڕکەری بە ڕووسیا داوە کە ڕۆژانە 10 درۆنی ئێرانی لە لایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە تێک دەشکێندرێت.
بەرپرسانی ئۆکرانیا لە چەند مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا وەک پاساوێک بۆ شکستەکانی خۆیان، پەنجەی تۆمەتیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاکێشاوە و پڕوپاگەندەی ئەوەیان کردووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەک و درۆنی داوەتە ڕووسیا.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە چەندین مانگ پێش شەڕی ئۆکرانیا ژمارەیەکی زۆر کەم درۆن دراوەتە ڕووسیا.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیام وتراوە کە ئەگەر بەڵگەیان لە سەر بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لە لایەن ڕووسیاوە هەیە، ڕادەستی تارانی بکات./.