بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی: ڕۆژانە 20 ملیۆن مەتری سێجا غازی ئێران هاوردەی عێراق دەکرێت و قەرزە پەیوەندیدارەکانیش بە حکومەتی تاران دراوە.
ناوبراو وتی کە ئەم ڕێژە غازی هاوردەکراوە پێداویستییەکانی عێراق چارەسەر ناکات، بە تایبەت ئەوەی کە هەندێک لە وێستگەکان بە هۆی کەمبوونی غازەوە ئاستی وەبەرهێنانیان دابەزاندووە.
ئەحمەد موسا وتی کە پەسەندنەکردنی یاسای بودجە کاریگەریی لە سەر چالاکییەکانی وەزارەتی کارەبای عێراق هەبووە.
وتیشی کە لە وەرزی زستان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا، پێویست بە 55 ملیۆن مەتری سێجا غاز هەیە تا کارەبای پێویست بەرهەم بهێندرێت./.









