بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بادەم دەوڵەمەندە بە چەندین جۆرە ڤیتامینی وەک ڤیتامین A و هەندێک کانزای وەک مەنگەنیز، دژە ئۆکسان، پرۆتین، مس و کالسیۆم.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە خواردنی بادەم کاریگەری زۆر باشی لە سەر توشبووانی نەخۆشی شەکرە هەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە بادەم ئاستی شەکرەی ناو خوێن دادەبەزێنێت و ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی ئاستی ئەنسۆلین لە جەستەدا، هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم کە مەترسی توشبوون بە شەکرە کەم دەکاتەوە، لە حاڵەتی توشبوونیش بە نەخۆشییەکە، بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەریی لە سەر ڕێکخستنی ڕێژەکەی لە خوێندا هەیە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە توشبووی نەخۆشیی شەکرە زیاتر مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵی هەیە، بەڵام بە خواردنی بادەم ئەگەری توشبوون بەو نەخۆشییە کەم دەبێتەوە و لێکەوتەی مەترسیداری نەخۆشیی شەکرە لە سەر تەندرووستی دادەبەزێنێت./.









