جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

نازم دەباغ: بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێم دادەخرێن

جام کوردی – نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپەکانی دژبەری شۆڕش، لە پاش هۆشداری بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەو گرووپانە، وتی: بۆ ئێمە قبووڵکراو نییە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان بۆ ئێران و هەرێمی کوردستان ببنە جێی نیگەرانی و لە ئەگەری بەردەوامی چالاکی چەکداریی ئەوان، ئەمجارە بڕیاری جیدیمان دەبێت.

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش جموجوڵی تیرۆریستیی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بنکە و بارەگای ئەو گرووپانە لەم ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستان بووە ئامانجی هێرشی درۆنەکان و تۆپخانەکانی سوپای پاسداران.

چەند سەرچاوەیەک بە ئاماژە بە ڕاگرتنی هێرشەکان، پاش لەناوبردنی ئامانجە دیاریکراوەکان، بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ چۆنیەتی هەڵسووکەوتی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەڕاندووەتەوە و هۆشداری ئەوەیان داوە کە ئەگەر بەرپرسانی هەرێم بڕیاری گونجاویان نەبێت و ڕێگری لە چالاکی و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەو گرووپانە لە دژی ئێران نەکەن، هێرشەکان دەست پێدەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمنی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان چی گوزەرا؟

نازم دەباغ لە وتووێژی تایبەت لە گەڵ ئاژانسی ئێرنا سەبارەت بە هەنگاوەکانی ڕێگری لە چالاکی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی کە بنکە و بارەگایان لە هەرێمی کوردستانە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانەوە، نیگەرانی خۆیی لە سەر چالاکی گرووپە کوردییە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.

ناوبراو وتی: سێ مانگ بەر لە ئێستا و جارێکی دیکەش نزیکەی 20 ڕۆژی ڕابردوو، کۆمیتەی ئەمنی هاوبەش لە تاران و هەولێر چەند کۆبوونەوەیەکیان هەبوو کە لەو کۆبوونەوانەدا سەبارەت بە پتەوکردن و توندووتۆڵکردنی ئاسایشی سنورەکان هەندێک بڕیار درا و جەخت لەوەش کرایەوە کە نابێت گرووپە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان چالاکی چەکدارانە یان مەشق و ڕاهێنانی سەربازییان لە خاکی هەرێمی کوردستان هەبێت و بۆ ماوەیەک ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەوانمان بینی تا ئەم دواییە کە لە ناوخۆی ئێران هەندێک ڕووداو هاتە پێشەوە.

بنکەی گرووپە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە هەرێم چۆڵ دەکرێت

نازم دەباغ وتی: لە کۆبوونەوەی شاندە هاوبەشەکانی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وتووێژی باش کرا و بڕیار درا دەبێت بنکە و بارەگای ئەو گرووپانە لە خاکی هەرێمی کوردستان چۆڵ بکرێت کە لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەداین و بابەتێکی سەرەکی تاوتوێ دەکرێت کە ئایا مەبەست تەنیا بنکە سنورییەکانە یان سەرجەم ئەو بنکە و بارەگایانەش دەگرێتەوە کە لە سەردەمی حکومەتی سەدامەوە تا ئێستا بوونیان هەیە.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وتی: حکومەتی هەرێم بەردەوام ڕایگەیاندووە کە موڵەتی ئەوە نادات لە خاکی خۆیەوە چالاکی لە دژی وڵاتانی دراوسێ هەبێت و ئەمەش وەک سیاسەتێکی ستراتیژی بە گرووپە کوردییە ئێرانییەکان ڕاگەێندراوە.

پاراستنی ئاسایشی دراوسێکان سیاسەتی ستراتیژیی ئێمەیە

نازم دەباغ وتی: خۆمان پابەندی ئەوە دەزانین کە موڵەتی ئەوە نەدەین هەندیک گرووپ ببنە هۆکاری نیگەرانیی ئێران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوە نیگەرانە کە ئەو گرووپانە بە چالاکی سەربازی و چەکداریی خۆیان ببنە پاساوی بۆردومانکردنی هەرێم و گیان و ماڵی خەڵکی ئێمە بکەوێتە مەترسییەوە.

ناوبراو وتی: گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران دەیان ساڵە لە کوردستانی عێراقن و ئێمە تا ڕادەیەک چالاکییەکانی ئەوانمان کۆنتڕۆڵ کردووە و وامان کردووە کە پابەندی ڕێکەوتنەکان بن بەڵام بەداخەوە هەندێک کەس و گرووپ لە بارودۆخەکە سوودی خەراپ وەردەگرن و کاتێک ڕوبەڕوی هۆشداری ئێمە و کاردانەوەکانی ئێران دەبنەوە، جموجوڵەکانیان ڕادەگیرێت.

ئەمجارە سەبارەت بە گرووپە کوردییەکانی ئێران بڕیاری جیدیمان دەبێت

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: نابێت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی دیکە یان هێزێکی چەکداری دیکە ئەوەی بیەوێت جێبەجێی بکات، ئەگەر گرووپە کوردییە ئێرانییەکان پابەندی ڕێکەوتنەکان نەبن و گرنگی بە هۆشدارییەکانی ئێمە بۆ ڕاگرتنی چالاکییە چەکدارییەکان لە دژی ئێران نەدەن، بە دڵنیاییەوە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەوان بڕیاری جیدیی دەبێت.

نازم دەباغ وتی: ئێمە بەردەوام و لە قۆناغە جیاجیاکاندا ئەو گرووپانەمان ئاگادار کردووەتەوە و هۆشداری ئەوەمان داوە کە ئەگەر درێژە بە جموجوڵەکانیان بدەن و پێداگری لەو هەڵوێستانەیان بکەن کە لە میدیاکانەوە باسی دەکەن و کێشە بۆ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بخوڵقێنن، ناچار دەبین بە ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ هەڵسووکەوتیان لە گەڵ بکەین.

ناوبراو سەبارەت بە هۆشداریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئامادەبوونیان لە بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش، وتی: هیچ یەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی ئەوتۆیان لە گەڵ گرووپە نەیارەکانی ئێران نییە و کۆبوونەوە و سەردانەکانی ئەوان بۆ بنکەی ئەو گرووپانە تەنیا بۆ دانوستان و گەیاندنی پەیام و سنوردارکردنی بەشێک لە چالاکییەکانی ئەوانە کە بۆ ئێران و هەرێمی کوردستان بووەتە جێی نیگەرانی./.

Previous Post

ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە پایتەختی یەمەن

Next Post

حزبوڵڵای لوبنان: لە هەر شەڕێکدا شکست بە ڕژێمی زایۆنیستی دێنین

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
حزبوڵڵای لوبنان: لە هەر شەڕێکدا شکست بە ڕژێمی زایۆنیستی دێنین

حزبوڵڵای لوبنان: لە هەر شەڕێکدا شکست بە ڕژێمی زایۆنیستی دێنین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020