بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕوحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی ڕێکخراوی گومرۆکی ئێران سەبارەت بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ وتی: بازرگانیی دەرەکی نانەوتی ئێران لە 5 مانگەی یەکەمی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی (ئادار تا ئاب ی 2022) 58 ملیۆن و 140 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 42 ملیار و 589 ملیۆن دۆلار بووە کە لەم ڕێژەیە 33 ملیۆن و 333 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 20 ملیار و 636 ملیۆن دۆلار لە نێوان ئێران و 15 وڵاتی دراوسێ ئاڵوگۆڕ کراوە کە لە سەدا 57 ی کێش و لە سەدا 48 ی بەهای بازرگانیی دەرەکی ئێرانی لە خۆ گرتووە.
ناوبراو وتی کە بازرگانیی دەرەکی نانەوتی ئێران لە گەڵ 15 وڵاتی دراوسێ، بەراورد بە ماوەی هاوشێوە لە سەدا 24 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
لەتیفی سەبارەت بە ڕێژەی هەناردە بۆ وڵاتانی دراوسێ وتی: لە مانگی ئادار تا ئاب، 25 ملیۆن و 398 هەزار تەن کاڵای ئێرانی بە بەهای 10 ملیار و 723 ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتانی دراوسێ کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوە لە سەدا 27 بەرزبوونەوەی هەبووە، ئەم ڕێژە کاڵای هەناردەکراوەش، لە سەدا 58 ی کێش و لە سەدا 51 ی بەهای کۆی هەناردەی ئێران لە 5 مانگەی سەرەتایی ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی بووە.
وتەبێژی ڕێکخراوی گومرۆکی ئێران سەبارەت بە هاوردەش لە وڵاتانی دراوسێ وتی: لە 14 ملیۆن و 65هەزار تەن کاڵای هاوردەکراو بۆ وڵات، بە بەهای 21 ملیار و 665 ملیۆن دۆلار لە 5 مانگەی سەرەتایی ئەمساڵ، 7 ملیۆن و 935 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 9 ملیار و 913 ملیۆن دۆلار لە وڵاتانی دراوسێوە بووە کە لە سەدا 56 ی کێش و لە سەدا 45 ی بەهای کۆی گشتی هاوردەی لە خۆ گرتووە و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەش لە سەدا 21 بەرزبوونەوەی هەبووە.
لەتیفی وردەکاری هەناردەی بۆ وڵاتانی دراوسێ خستەڕوو و ڕایگەیاند: عێراق بە کڕینی 8 ملیۆن و 655 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 2 ملیار و 961 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 6 دابەزین)، ئیمارات بە 5 ملیۆن تەن بە بەهای 2 ملیار و 781 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 45 بەرزبوونەوە)، تورکیا بە 3 ملیۆن و 682 هەزار تەن بە بەهای 2 ملیار و 328 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 110 بەرزبوونەوە)، ئەفغانستان بە یەک ملیۆن و 256 هەزار تەن بە بەهای 641 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 25 دابەزین)، پاکستان بە یەک ملیۆن و 78 هەزار تەن بە بەهای 475 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 13 بەرزبوونەوە)، عۆمان بە یەک ملیۆن و 219 هەزار تەن بە بەهای 452 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 98 بەرزبوونەوە) و ئازەربایجان بە کڕینی 308 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 296 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 84 بەرزبوونەوە)، 7 ئامانجی یەکەمی هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ وڵاتانی دراوسێ بووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ڕووسیا بە کڕینی 417 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 291 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 32 بەرزبوونەوە)، تورکمانستان بە 529 هەزار تەن بە بەهای 166 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 42 بەرزبوونەوە)، ئەرمینیا بە 358 هەزار تەن بە بەهای 144 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 44 بەرزبوونەوە)، کوێت بە 2 ملیۆن و 172 هەزار تەن بە بەهای 73 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 39 بەرزبوونەوە)، کازاخستان بە 243 هەزار تەن بە بەهای 61 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار (لە سەدا 3 دابەزین)، قەتەر بە 375 هەزار تەن بە بەهای 51 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 13 دابەزین)، بەحرەین بە 4 هەزار و 200 تەن بە بەهای 3 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار (لە سەدا 40 بەرزبوونەوە) و سعوودیە بە 376 تەن بە بەهای 192 هەزار دۆلار (لە سەدا 392 بەرزبوونەوە) ئامانجی 8 تا 15 ی هەناردەی کاڵای ئێرانی لە نێو وڵاتانی دراوسێ بووە.
وتەبێژی ڕێکخراوی گومرۆکی ئێران سەبارەت بە ڕێژەی هاوردەش لە وڵاتانی دراوسێ وتی: ئیمارات بە فرۆشتنی 4 ملیۆن و 603 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 6 ملیار و 74 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 13 بەرزبوونەوە)، تورکیا بە یەک ملیۆن و 163 هەزار تەن بە بەهای 2 ملیار و 166 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 21 بەرزبوونەوە)، ڕووسیا بە یەک ملیۆن و 163 هەزار تەن بە بەهای 715 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 50 بەرزبوونەوە)، پاکستان بە 383 هەزار تەن بە بەهای 429 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 375 بەرزبوونەوە)، عۆمان بە 347 هەزار تەن بە بەهای 310 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 53 بەرزبوونەوە)، کازاخستان بە 178 هەزار تەن بە بەهای 78 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار (لە سەدا 174 بەرزبوونەوە) و عێراق بە 54 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 74 ملیۆن دۆلار (لە سەدا 58 بەرزبوونەوە)، 7 وڵاتی یەکەمی دراوسێ لە فرۆشتن و هەناردەی کاڵای پێویست بۆ ئێران بوون./.









