بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەو دیپلۆماتکارانە چوونەتە ناوچە قەدەغەکراوەکان و لە کاتی سیخوڕیکردندا دەستبەسەر کراون.
ئەو دیپلۆماتکارانە بە تایبەت جێگری باڵیۆزی بەریتانیا سەردانی بیابانەکانی ناوەڕاستی ئێرانیان کردووە و نموونەی خاکەکەی ئەو شوێنەیان بۆ پشکنین هەڵگرتووە کە درۆنەکانی سوپای پاسداران چاودێری ئەوانی کردووە و پاشان دەستبەسەر کراون.
جێگری باڵیۆزی بەریتانیا یەک لەو کەسانە بووە کە لە گەڵ خێزانەکەی سەردانی بیابانەکانی شەهدادی کردووە بەڵام لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکاندا هاتووە کە ناوبراو سەرقاڵی هەڵگرتنی نموونەی خاکی ئەو شوێنەیە.
بڕیارە جێگری باڵیۆزی بەریتانیا پاش داوای لێبوردن کردن لە ئێران بکرێتە دەرەوە./.









