بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی لە چاوپێکەوتنی محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە تاران، وتی: سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان بە پێی ڕێزگرتن لە بنەمای دراوسێبوونە.
شەمخانی تیرۆریزم و زایۆنیزمی وەک دوو هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە ناو برد و وتی: هەر هاوپەیمانییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تەنانەت لە دەرەوەی ئەمنی و سەربازیش، دەبێتە هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە./.









