بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند کە حاڵەتەکانی نوێی تۆمارکراوی توشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو لە سەدا 30 بەرز بووەتەوە.
ناوبراو وتی: هەر دوو جۆری نوێی کۆرۆنای BA.4 و BA.5 لە ئەورووپا و ئەمریکا زاڵە، پشکنینی کۆرۆنا لە هەندێک وڵات کەمتر بووە و ئەمەش وایکردووە کە پەتاکە زۆر ڕوون نەبێت.
تدرۆس ئەدهانۆم وتی کە توانای ڤاکسێنەکان بە بڵاوبوونەوەی پەتاکە کەمتر دەبێتەوە بەڵام هێشتا لە پێشگری و قوربانیدان ڕۆڵیان هەیە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی داوای هەنگاوی بەپەلەی جیهانیی لە سەر ئاستی خۆجێی و نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت ژەمی زیادە بۆ ئەو کەسانە بەکار بهێندرێت زیاتر مەترسییان لە سەرە، وەک کەسانی بەساڵاچوو و فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی، خەڵکیش لە شوێنی قەرەباڵغ دەبێت دەمامک بەکار بێنن./.