بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەیسەم غەیس پاش کۆچی دوایی محەممەد بارکیندۆ وەک ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک دەست بە کار دەبێت.
پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی 2022، وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک، هەیسەم غەیسیان وەک ئەمینداری نوێی ئەم ڕێکخراوە دەستنیشان کرد.
بڕیار بوو غەیس لە مانگی ئابی 2022 دەست بە کار ببێت، بەڵام بە کۆچی دوایی محەممەد بارکیندۆ ڕەنگە ماوەی دەست بە کار بوونەکەی زووتر بێت.
هەیسەم غەیس ئەزموونێکی زۆری لە بواری نەوتدا هەیە و پێشتر لە وەزارەتی دەرەوەی کوێت بووە.
ناوبراو لە شەش زمانی عەرەبی، ئینلیزی، ئەڵمانی، پۆرتۆگالی، ئیسپانیایی و فەرەنسی شارەزایە و بە زمانی چینیش قسە دەکات.
بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک شەوی سێ شەممە 5 ی تەمموز لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد./.