بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عۆدەی خدران لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق دەدات.
ناوبراو وتی کە ڕاوێژی سیاسی بۆ ئەم مەبەستە لە گەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی کورد و سوننە دەکرێت.
خدران وتی: هەمووان لە سەر هەستیاریی دۆخی ئێستا و مەترسییەکانی لە سەر عێراق و پێویستی پێکهێنانی حکومەتێک بە پێی ڕێکەوتن کە چارەسەری کێشەکانی عێراق بکات، کۆدەنگن.
ئەو سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق لە بەرژەوەندی کەسدا نییە بە تایبەت بەم قەیران و کێشانەی ڕوبەڕوی گەلی عێراق بوونەتەوە.
عۆدەی خدران وتی کە ڕۆژانی داهاتوو زۆر گرنگ دەبن و هیوادارین لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕێکەوتن بکرێت./.









