بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به‌رهه‌م محه‌مه‌د، راهێنه‌رى تیپه‌كه ئاشكرایكرد ، پاڵه‌وانێتییه‌كه به به‌شدارى ٤٣ یانه‌ى سه‌رتاسه‌رى عێراق و ٤٠٠ یاریزان به‌رێوه‌چوو ، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش له چه‌ند كێشێكى جیاواز یاریزانه‌كانی به‌شداریان كرد‌و ئه‌نجامى گه‌وره‌یان ده‌سته‌به‌ر كرد .
له كێشى ٥٧ كیلۆگرام، كاربین كاروان توانى پله‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات له ناو یاریزانانه به‌شداربووه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى پێبه‌خشرا .
هه‌روه‌ها رێبه‌ند قاسمى یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه له كێشى ٨٦ كیلۆگرام ده‌سته‌به‌ر بكات و یاریزانان یاد ژیر پله‌ى دووه‌م و چوار یاریزانى تیپهكهشتوانیان پله‌ى سێیه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
وتیشى به‌هۆى به‌هێزى پاڵه‌وانێتییه‌كه ، ته‌نیا دوو یاریزانى كوردى تیپه‌كه پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا ئه‌ویش له ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌ر به‌رهه‌م مهحودو دانا سابرى سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كه .









