بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە دوژمنانی حیزبوڵڵا بە سەپاندنی گەمارۆکان و ترساندنی خەڵکی لوبنان، هەوڵی ئەوەیان دەدا کە ئەم بزوتنەوەیە لە هاوپەیمانەکانی جیا بکەنەوە.
ناوبراو وتی: حیزبوڵڵا بە هاوبەشی هاوپەیمانەکانی لیستی هەڵبژاردنەکانی ئامادە کردووە و دوژمنانی خۆڕاگری لە هەڵەی خۆیان سەبارەت بە هاوپەیمانییەکانی حیزبوڵڵا تێگەیشتوون.
قاووق وتی کە حیزبوڵڵا هاوپەیمانی ستراتیژیی هەیە کە لەوپەڕی هاوپەیمانییەکی تائیفی یان ناوچەییە و ڕۆژی دەنگدانەکانیش بەڵگەیەک لە سەر شکستی پیلانگێڕیی جیاکردنەوەی حیزبوڵڵا لە هاوپەیمانەکانی دەبێت.
ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵا وتی کە گوشار و گەمارۆکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە گۆڕانکاری لە هاوپەیمانییەکانی حیزبوڵڵادا بکات بەڵکوو بە پێچەوانەوە بەهێزتری کردووە./.









