بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێنجوێن بە تیمێکی (٦)کەسی بە (٢)ڕاهێنەر و(٤)یاریزان بەشداری پاڵەوانێتی یانەکانی عێراقی کرد لە شاری کەربەلا ٢٩/٣/٢٠٢٢دەستی پێکرد تا ٢/٤/٢٠٢٢ بەبەشداری (٤٣)یانەی وەرزشی و(٤٠٠)یاریزان،لەسەر ئاستی هەموو عێراق بۆ هەڵبژاردنی پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ لاوان و تازە پێگەیشتوان بوو .
سەرەنجام دوو یاریزانی پێنجوێن ، پلەی سێیەمیان بەدەست هێنا ، ئەوانیش (ڕەهەند علی)لەکێشی (٦٠کگم)بەبەشداری (٢٤)یاریزان ، (ئاکۆ بەهادین) لەکێشی (٤٥ کگم)بەبەشداری(٩)یاریزان.