بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە سەر زاری دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەر قەیرانی مرۆیی لە ئۆکرانیا کۆبوونەوەی نائاسایی دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە پاش کۆبوونەوەیەکی ئاسایی، هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە سەبارەت بە ڕەشنووسی ئەگەری بڕیارێک وتووێژ دەکەن.
کۆبوونەوەکە لە سەر پێشنیاری مەکزیک و فەرەنسا بووە و داوایان کردووە کە بە مەبەستی پاراستنی گیانی خەڵک و گەیاندنی هاوکارییەکان، دەستبەجێ کۆتایی بە توندووتیژییەکان بهێنرێت.
دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لەو بڕیارەدا بە ڕاشکاوانە ڕووسیا وەک بەرپرسی قەیرانی مرۆیی لە ئۆکرانیا نەناسرێت، ئەمریکا پاڵپشتیی لێناکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووسیا خاوەنی ماڤی ڤیتۆیە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی./.