بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەعن سەعدی فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانیی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم وڵاتە دەتوانێت ئاسمانی خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکان بپارێزێت.
ناوبراو وتی: سەرەڕای ئەمەش، بواری چەک و سەربازیی جیهان بەردەوام بەرەو پێشکەوتن دەڕوات و عێراقیش پێویستی بە بەهێزبوون و پڕچەکبوونی خۆی هەیە و هەوڵ دەدات سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتووش بکرێت.
پێشتر ئەم فەرماندە عێراقییە ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی سیستەمی ئێس 300 ی هەیە و هەوڵی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئێس 500 ی هەیە، وێڕای ئەمەش سیستەمی پێشکەوتووی دیکەش لە جیهاندا هەیە کە عێراق هەوڵی بە دەستهێنانی ئەوان دەدات./.









