بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ ڕاگەیاندنی ڕووسیا سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سنورەکانی ئۆکرانیا پاش کۆتایی نمایشە سەربازییەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختیکردەوە کە پڕوپاگەندەی وڵاتانی ڕۆژئاوا شکستی هێناوە.
ماریا زاخاروا وتی کە 15 ی شوباتی 2022 وەک ڕۆژێک تۆمار دەکرێت کە پڕوپاگەندەی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە شەڕ شکستی هێنا.
ناوبراو وتی کە ڕۆژئاوا بە بێ تەقاندنی یەک فیشەک شەرمەزار بوو و ڕووخا./.