بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێژنەی نێودەوڵەتی ڕزگاری هۆشداریی داوە کە ئەگەر ئاوڕێک لە قەیرانی ئەفغانستان نەدرێتەوە، زیانەکانی برسێتی لەم وڵاتە دەتوانێت زیاتر لە زیانەکانی 20 ساڵەی شەڕ بێت لە بەر ئەوەی مە برسێتی بووەتە هەڕەشە لە سەر ژیانی لە سەدا 97 ی خەڵکی ئەفغانستان.
ئەو لێژنەیە ئەمڕۆ سێ شەممە 15 ی شوباتی 2022 ڕایگەیاند کە 6 مانگ لە پاش گۆڕانکارییەکانی دەسەڵات لە ئەفغانستان، پێویستییە مرۆڤدۆستانەکان لەم وڵاتە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بەرز بووەتەوە.
لێژنەکە داوای لە سەرکردەکانی جیهان کردووە کە هاوکاری خەڵکی ئەفغانستان بکەن و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکەن.
لە بەیاننامەیەکی لێژنەی نێودەوڵەتی ڕزگاریدا هاتووە کە بە ملیۆنان کەس لە ئەفغانستان تووشی دۆخێکی بێهیوایی بوون، نزیکەی 23 ملیۆن کەس لەم وڵاتە تووشی کێشەی دابینکردنی خۆراکی پێویستن، هەروەها خۆراکی پێویست بۆ یەک ملیۆن منداڵ لە بەردەستدا نییە./.