خۆڕاگری عێراق: وەڵامدانەوەی ئیمارات بەرگرییە لە کەرامەت و نیشتمان

جام کوردی – دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە بە هۆی هێرشی گرووپێکی عێراقییەوە بۆ سەر ئیمارات ڕەخنەیان گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگریی عێراق لەو بەیاننامەیەدا پیرۆزبایی هەڵمەتی تێکۆشەرانەی دژ بە ڕژێمی ئیمارات کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دادپەروەری و سەربەخۆیی بە بەرگری لە وڵاتێک کە بکوژی منداڵان و کەسانی بێ تاوانە، هیچ کات مسۆگەر نابێت.

RelatedPosts

دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگری عێراق پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئایا بەرگری ئازادانە لە کەرامەت و نیشتمان لە دژی وڵاتێک کە بووەتە ئامرازی دەستی زایۆنیستەکان و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات، هەوڵدانە بۆ شەڕی ناوچەیی؟

گرووپێکی نەناسراوی عێراقی بە ناوی ” الویە الوعد الحق ” سێ شەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وەک پاڵپشتییەک بۆ گەلی یەمەن، بە 4 درۆن چەند دامەزراوەیەکی هەستیاری لە ئیمارات کردووەتە ئامانج./.