بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن کێشە و ناکۆکییەکانی جیهانی ئیسلام لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەکار بێنن، ڕژێمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوەکانی، گەلی یەمەن بە دوژمنی هاوبەشی خۆیان دەزانن، هەڵوێستی ئیمارات، ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیە لە دژی گەلی یەمەن لە چاوپێکەوتنەکانی ئەواندا بە تەواوی ڕوونە.
حوسی وتی: سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی ئیماراتی کردووە، سعوودیەش هەرێمی ئاسمانیی بە ڕووی ناوبراودا کردەوە بەڵام ئاسمانی خۆیان بۆ ئێمە قەدەغە کردووە./.









