بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە وتووێژی لە گەڵ پێگەی هەواڵی ئێکسیۆس ی ئەمریکا جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی بە جیدی هەوڵی نزیککردنەوەی تێڕوانینی لایەنەکان لە دانوستانەکانی ناوەکیی ئێران و وڵاتانی 1+4 دەدات.
ناوبراو وتی: نیگەرانی شکست هێنانی دانوستانەکانی ڤیەنناین لە بەر ئەوەی کە نامانەوێت ناوچەکە بەرەو کێبڕکێی ناوەکی ببرێت.
وەزیری دەرەوەی قەتەر سەبارەت بە پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستیش وتی کە دەوحە پێشتر کە هیوایەک بۆ ئاشتیی نێوان فەڵەستینییەکان و ئەو ڕژێمە هەبوو، پەیوەندیی بە تەل ئەبیبەوە کرد بەڵام پاش شەڕی غەززە لە ساڵی 2008 و 2009 ئەو هیوایەش نەما.
وتیشی کە ئەستەمە بە نەبوونی هەلومەرجی دوو وڵاتی سەربەخۆ، قەتەر ببێتە بەشێک لە ڕێکەوتنی ئابراهام./.









