بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داواکاری سەربازیی سوریا لە سەر ڕووداوەکانی حەسەکە و شەڕ و پێکدادانی تیرۆریستانی داعش و هێزەکانی هەسەدە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی ئەم شارە لە ئەنجامی پیلانێکی ئەمریکییەکان لە پێناو مانەوەی هێزەکانی بووە.
لە بەیاننامەیەکی ئەو دامەزراوەی دادی سوریادا هاتووە کە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی سوریا هیچ پێناسەیەک بەدەر لە داگیرکاری هەڵناگرێت و حکومەتی ئەمریکا بە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و داگیرکردنی چەند بەشێک لە خاکەکەی، بڕیارەکانی ژمارە 1514 و 2625 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بە ئاشکرا پێشێلکردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی سوریا هیچ پاساوێکی نییە و لە گەڵ هیچ یەک لە موڵەت و بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاکی سەربازی لە دەرەوەی سنورەکان یەک ناگرێتەوە و واشنتن تەنیا لە پێناو دابەشبوونی خاکی سوریا پاڵپشتی لە گرووپێکی دیاریکراو دەکات.
داواکاری سەربازیی سوریا پاشان بە ئاماژە بە شەڕ و پێکدادانەکانی گرتووخانەی حەسەکە وتی کە ئەو ڕووداوانە پیلانی ئاشکرای ئەمریکییەکانە بۆ بەردەوامی داگیرکاری لە سوریا و ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات بە پاڵپشتیکردنی هەسەدە و دامەزراندنی ناوەندە سیاسییەکان، شوێنی ناوەندە فەرمییەکانی سوریا بگرێتەوە./.