بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەسەر یاریگای چەمچەماڵ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە یارییەکی بەهێز، چەمچەماڵ میوانداری برایەتی دەکات.
لە هەمان کات، لە شاری دهۆک لەو قۆناغەدا هەندرێن دەبێتە میوانی زەردپۆشەکانی دهۆک .
رۆژی هەینیش بە دوو یاری تر پەردە لەسەر یارییەکانی ئەو قۆناغە دادرێتەوە کاتێک ، رانیە میوانداری نەورۆز دەکات و لە شاری سلێمانیش سیروانی نوێ و بابان بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن .