بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەلکاش ڕۆژی سێ شەممە بە ئاماژە بەوەی کە ئیمارات، ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا بە پاڵپشتی لە سعوودیە، ڕۆڵی سەرەکییان لە کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی یەمەن و ئەو هەموو تاوانەدا هەیە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەم وڵاتەدا بینراوە، وتی کە ئەو کوشتارە لە کوشتاری نازییەکانی ئەڵمانیا لە شەڕی دووەمی جیهانی زیاتر بووە و خۆڕاگری یەمەن بە هێرشەکانی سەر ئەبوزەبی تەنیا وەڵامی بەشێکی بچووکی دایەوە.
ناوبراو وتی: هاوپەیمانی سعوودیە و ئیمارات کە لە پشتەوەی ئەوانیشەوە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەیە، بە سەدان تاوانی دژە مرۆییان لە یەمەن کردووە کە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژی و دەسدرێژییە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
ئەلکشاش ڕەخنەی لە هەڵوێستی ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و بەرپرسانی عێراقی گرت و وتی کە پەیوەندییە تەلەفوونی و هەڵوێستەکانی ئەوان وەک ڕاگەیاندنی وەفاداری و گوێڕایەڵبوونیانە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی.
وتیشی کە ئەو بەرپرسانەی عێراق نوێنەری ملیۆنان خەڵکی ئەم وڵاتە نین کە لە گەڵ برایانی خۆڕاگری خۆیان لە یەمەن وەستاون./.