بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر بە ئامانجی دەست ڕاگەیشتن بە نموونەیەکی شیاو لە هەڵسووکەوت لە گەڵ میدیاکان و ڕێزگرتن لە ڕۆڵی میدیاکان لە ڕووماڵ کردنی ڕووداوە کولتووری و هونەریەکانی بەشی مۆسیقا، ڕوانگەی زانستی لە ڕەخنەی بواری مۆسیقا، ناساندن و پێکهێنانی زانیاری گشتی مۆسیقا لە کۆمەڵگا و بەشداری کاریگەری میدیاکاران لە بە هێز کردنی هەڵسووکەوتی هونەرمەندانی بواری مۆسیقا لە گەڵ میدیاکان، ڕووداوێکی تر لە «خەڵاتی مۆسیقا و میدیا»ی لە ناو بەرنامەی فێستیڤاڵەکە دانا.
«خەڵاتی مۆسیقا و میدیا» لە دوو تەوەر و بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆڵی میدیاکاران لە ڕەخنە و پەرەپێدانی بەشی مۆسیقا، پەرەپێدانی ڕۆڵی میدیا لە تێڕوانینی ڕۆڵی میدیاکان بۆ مۆسیقا و ئاواز، برەودان بە کولتووری مۆسیقا، گەشەدان بە زانستی هونەری مۆسیقا لە نێو جەماوەری کۆمەڵگا، سەرنج دان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی مۆسیقا بە تایبەت مۆسیقای ناوچەیی و وردە کەلتوورەکان و دەرخستنی مۆسیقا وەک ئامڕازێکی کولتووری بەڕێوە دەچێت.
خوازیارانی بەشداری لە ڕێگای ماڵپەڕی فێستیڤاڵ : www.fajrmusicfestival.com لە 22ی ژانوویە تا 28ی ژانوویەی 2022 دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.