بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا عەباس ئەحمەدی، تیرۆری شەهید قاسم سولێمانیی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بە تاوانێکی تیرۆریستی ناو برد و وتی: ئەم کارەی ئەمریکییەکان تاوانەکانی ئەوانی بۆ خەڵکی جیهان زیاتر ئاشکرا کرد.
ناوبراو جەختیکردەوە کە شەهید سولێمانی خزمەتێکی زۆری بە جیهانی ئیسلام کرد و وتی: بێگومان ئەو خزمەتانە لە مێژوودا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە و شەهید سولێمانی تا کۆتا چرکەی ژیانی لە بەرامبەر پیلانگێڕی دوژمنانی ئیسلام وەستا و ئەوەی سەلماند کە سەرکەوتن بۆ موسڵمانانە.
وتارخوێنی هەینی بۆکان وتی: شەهید سولێمانی داکۆکیکاری گەورەی مافی زوڵملێکراوان لە جیهانی ئیسلام بوو کە بە ئازایەتی و بوێری، شکستی بە پیلانی داعش لە ناوچەکە هێنا.
مامۆستا عەباس ئەحمەدی وتی: شەهید سولێمانی لە دەرەوەی سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی دەدا تا هەڕەشە و مەترسییەکان لە ناو ببات و لە سنورەکان نزیک نەبێتەوە، ئەم فەرماندە ئازا و تێکۆشەرەرەی جیهانی ئیسلام بووە چقڵی چاوی دوژمنانی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی و لە ئاکامیشدا پاش تەمەنێک تێکۆشان و خزمەتی ڕاستگۆیانە لە پێناو بەرگری لە ئیسلام و نیشتمان گیانی پاکی خۆیی بەخت کرد./.









