بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دووەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری لە بەغدا بەرامبەر بە شەهید سولێمانی وتی: وەک چۆن کە ئێوە عێراقییەکانتان خۆش دەویست، عێراقییە بەشەرەفەکانیش ئێوەیان خۆش دەوێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خوێنی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بەرەیەکی گەورەی لە عێراق لە باکورەوە تا باشور پێکهێناوە و وتی: ئێمە خاوەنی داهێنان و سەربەرزین و هەر کەسێک حاشا لەم ملیۆنان کەسە بکات، شەڕمەزار دەبێت.
خزعەلی جەختیکردەوە کە تۆڵەی خوێنی ئەم دوو شەهیدە گەورەیە، دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەرامبەر بە ئەمریکییەکانیش وتی: ڕۆڵەکانی حەشد و خۆڕاگری ناچارتان دەکەن بە سووکایەتی و سەرشۆڕی بکشێنەوە، وەک چۆن کە لە ساڵی 2012 ئەوەیان جێبەجێ کرد./.









