بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل عەبدولمەهدی لە وتووێژی لە گەڵ میدیاکانی ئێران بە بۆنەی دووەم ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولێمانی، وتی: لە پاش تاوانەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا، کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و تەنانەت وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەوڵی ئەوەیاندا لە گەڵ من وتووێژ بکەن بەڵام ڕەتمکردەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەو خەنجەر لە پشتەوە وەشاندنەی ئەوانم قبووڵ نەدەکرد.
ناوبراو وتی: کاتێک سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند کە دوو کەسایەتی گەورەی سەربازیی ئێران و عێراقی کردووەتە ئامانج، ئەمە لە ڕاستیدا تاوانە.
عەبدولمەهدی وتی: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە دژی ئەو بڕیارەی دوناڵد ترەمپ بووە، بەڵام لە بەر ئەوەی کە لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە کراوە ناتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن، ئێمە دەبێت ڕاستییەکان وەک خۆی بڵاو بکەینەوە، تاوانەکەی ئەوان تاوانێکی ڕاستەقینە بوو.
وتیشی کە هیچ کەس نابێت بیر لەوە بکاتەوە کە عێراقییەکان ڕووداوی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیسیان لەبیر کردووە، ئەو ڕووداوە قەد لەبیر ناکرێت./.









