بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیپه‌كه له ساڵی 2007 وه دامه‌زراوه‌و له‌و ساڵه‌وه 11 جار له رێگه‌ی كچه كورده‌كانی و به لێهاتووی سیروان سامی راهێنه‌ری دیاری پایسیكیلسواری توانیان كۆنترۆڵی نازناوه‌كانی عێراق بكه‌ن .
یانه‌ی نه‌ورۆز كه ته‌نیا یانه‌ی شاری سلێمانیه چه‌ندین ساڵه گرنگی به‌م تیپه ده‌دات هه‌ر وای له یاریزانه‌كان كردووه هه‌میشه له پێشه‌نگی یانه‌كان و بن پشكی شێری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بۆ یارییه‌كه پێك ده‌هێنن .
تیپی پایسیكیلسواری كچانی نه‌ورۆز به‌هۆی پێشه‌نگیان چه‌ندین ساڵه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شدارن له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب و ئاسیا‌و خاوه‌نی چه‌ندین دهستكهوتیشن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .









