بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دایکان و باوکان بە چەند ڕێگایەک دەتوانن منداڵەکانیان لە پەتا وەرزییەکان بپارێزن. ئەو ڕێگایانە بریتین لە:
پێدانی میوە و سەوزەی زۆر بە منداڵەکان، لە بەر ئەوەی کە یارمەتیدەری بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەبێت.
خەوتن بە ڕێژەی پێویست بۆ منداڵەکان زۆر باشە، بۆ ئەوەی جەستە بتوانێت بەرەنگاری بەکتریا و ڤایرۆسەکان ببێتەوە. خەوی 10 بۆ 13 کاتژمێری بۆ منداڵەکان پێشنیار کراوە.
منداڵ پێویستە ڕۆژانە جوڵە و وەرزش و چالاکیی بەردەوامی هەبێت.
گرنگیدان بە پاک و خاوێنی منداڵ، بە تایبەت شۆردنی دەستەکان پێش و پاش نان خواردن.
پێدانی شیری دایک بە کۆرپەکان باشترین ڕێگای پاراستنی ئەوانە لە نەخۆشییەکان./.









