بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریخستووە کە ئەوانەی پێش خەوتن گوێ لە گۆرانی و میوزیک دەگرن و لە کاتی خەودا خەبەریان بووەتەوە، ئاوازی گۆرانییەکە لە مێشکی ئەواندا ماوەتەوە.
ئەو دیاردەش پێی دەوترێت کرمی گوێ یان نەخۆشیی گۆرانی کە کەسەکە لە مێشکی خۆیدا بەردەوام گۆرانی و ئاوازەکە دووبارە دەکاتەوە. هەرچی زیاتر گوێ لە گۆرانی بگیرێت ئەو دیاردە توندتر دەبێت و ئەوەش کاریگەری لە سەر خەوی کەسەکە درووست دەکات و تەنانەت لە پاش هەستانیش هێشتا ئاوازەکە لە مێشکی ئەواندایە.
هەروەها لەو توێژینەوەدا هاتووە کە ئەوانەی گوێ لە گۆرانی خێرا و بەرز دەگرن ڕێژەی خەراپیی خەویان زیاترە لەوانەی گوێ لە گۆرانییەکی ئارام و لەسەرخۆ دەگرن، ئەو کەسانەش کێشەی کرمی گوێیان هەیە زیاتر لە کەسانی دیکە خەبەریان دەبێتەوە و ڕێژەی خەوی قوڵیان کەمتر دەبێتەوە./.









