بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا ڕایگەیاند کە شاندێک لە وەزارەتی کارەباوە بە مەبەستی دانوستان لە سەر زیاترکردنی ڕێژەی هاوردەی گاز لە ئێرانەوە سەردانی ئەم وڵاتە دەکات، بە تایبەت لە ئێستادا کە ڕێژەی هاوردەی 50 ملیۆن مەترسی سێجای پێشوو بۆ 8 ملیۆن مەتری سێجای ڕۆژانە دابەزیوە.
ناوبراو وتی کە لە بەغداش درێژە بە دانوستانەکان لە گەڵ باڵیۆزی ئێران دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی: وەزارەتی کارەبا لە گەڵ وەزارەتی نەوت بۆ دابینکردنی گاز یان سووتەمەنی جێگرەوە بۆ ئەو وێستگانەی بە هۆی کەمبوونی گازەوە کاریگەرییان بەرکەوتووە، هەوڵ دەدات.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: هێشتا پێویست بە هاوردەی گاز لە ئێرانەوە دەکات لە بەر ئەوەی کە نەتوانراوە سووتەمەنی ناوخۆیی بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا دابین بکرێت./.









