جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, ئایار 11, 2026
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

ئێران لە نێو وڵاتانی پێشەنگی بەکارهێنەری ڤاکسێنی کۆرۆنا / لە 100 ڕۆژی یەکەمی کابینەی نوێی ئێران پەتای کۆرۆنا چۆن کۆنتڕۆڵ کرا؟

جام کوردی – گۆڕانکاری لە تێڕوانینی کابینەی نوێی ئێران لە ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پێناو دابینکردن و خێراترکردنی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێن گۆڕانکارییەکی گرنگە کە وەک کارنامەیەکی بەهێزی 100 ڕۆژی حکومەت بینراوە، ئەو هەنگاوەی کە ئەگەر جێبەجێ نەدەکرا، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک گیانیان ڕوبەڕوی مەترسی دەبوویەوە.

كانونی یه‌كه‌م 12, 2021
in زانست و تەندرووستی
A A
0

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، دامەزراوەیەکە کە تەنیا چەند ڕۆژ لە پاش ڕاگەیاندنی فەرمیی بڵاوبوونەوە کۆرۆنا لە ئێران و گیان لە دەستدانی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2020 بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستی بە کارەکانی کرد. دامەزراوەیەکی باڵادەست کە بڕیارەکانی وەک یاسایە و سەرجەم دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکان ناچار بە جێبەجێکردنی کراون. سەرۆکی ئەم ناوەندە سەرۆک کۆماری ئێرانە و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی وەک تەندرووستی، ناوخۆ، ڕێگاوبان و گواستنەوە، خوێندنی باڵا، پەروەردە، گەشتیاری، ڕۆشنبیری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان، داواکاری گشتی و فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تێیدا ئەندامن.

هەر لە ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران چەندین لێژنەی تایبەت پێکهاتووە کە بەناوبانگترینی ئەوانەش لێژنەی زانستییە و ئەرکی پلانداڕێژیی بۆ پێشگری و ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنای لە ئەستۆیە. بەدەر لەمەش لێژنەکانی ئابوری، ئەمنی و ڕاگەیاندن لەم ناوەندەدا چالاکی دەکەن.

گرنگترین بڕیارەکانی ئەم ناوەندەش لە ماوەی 22 مانگی ڕابردوو کە لای میدیاکان و ڕای گشتی گرنگییەکی زۆری هەبوو، ئەو بڕیارانە بووە کە پەیوەندیی بە سنوردارکردنی چالاکییەکانی بازاڕ، هاتووچۆ و بەکارهێنانی ڤاکسێنەوە هەبووە کە لە هەندێک کات سەرکەوتوو بووە و هەندێک کاتیش بڕیارەکان کاریگەرییەکی بە کردەوە نەبووە و تەنانەت شەپۆلە قورسەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی بە دواوە بووە کە هەندێک کات ڕۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لە دەست دەدا لە سەروی 700 کەسەوە بووە.

بە دەستپێکردنی کارەکانی کابینەی سێزدەیەمی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە زیاتر لە 100 ڕۆژی بە سەردا تێپەڕ بووە، بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لای خەڵک ژمارەیەکی زۆری تۆمار کردووە. تا چەند مانگ بەر لە ئێستا ڤاکسێن بە پێی پێویست بۆ خەڵک دابین نەدەکرا و بیانووەکەشیان بۆ کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا دەگەڕاندەوە بەڵام ئەمڕۆ بە وتەی سەرۆک کۆمار، نەک تەنیا خەڵک بە دوای ڤاکسێندا ناگەڕێن بەڵکوو حکومەت ناوەندێکی زۆری بۆ خەڵک دابین کردووە کە بە ئاسانی بتوانن ڤاکسێن وەربگرن.

بەرپرسێکی پێشوو: حکومەت لە دابینکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا کارنامەیەکی سەرکەوتووی هەیە

عەەلیڕەزا ڕەئیسی وتەبێژی پێشووی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کابینەی پێشووی ئێران و جێگری پێشووی وەزیری تەندرووستی سەبارەت بە کارنامەی حکومەتی نوێ لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا، وتی: حکومەتی نوێ لە چارەسەرکردنی کێشەی دابینکردن، سەرچاوە داراییەکان و گواستنەوەی پارە کارنامەیەکی باشی هەبووە و بەراورد بە کابینەی پێشوو کارنامەیەکی باشتری هەبووە. لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ کە منیش ئامادەی کۆبوونەوەکان بە سەرۆکایەتی محەممەد موخبر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بووم، ئەنجامی کۆبوونەوەکان زۆر کاریگەر بووە، لە کۆبوونەوەکاندا سەرۆکی بانکی ناوەندی و نوێنەری وەزارەتی دەرەوە ئامادەبوون و بڕیارەکان دەردەکران و بەپەلە جێبەجێش دەکران.

ناوبراو وتی: کابینەی نوێی ئێران بە خێرایی ڤاکسێنی پێویستی دابین کرد، لە کۆبوونەوەکاندا فەرمانیان بە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە دەدا کە دەبێت هەر ئێستا هەماهەنگییەکان بکرێت و بانکی ناوەندیش بە هەمان شێوە بودجەی پێویستی بۆ هاوردەکردنی ڤاکسێنەکان تەرخان دەکرد. لە ڕاستیدا ئەم ئاستە لە هاوکاری بەراورد بە کابینەی پێشووی ئێران گرنگە، من لە کابینەی پێشوودا بووم و بە جۆرە هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم نەدەبینی. نازانم کە ئایا لە کابینەی پێشوودا دابینکردنی سەرچاوە داراییەکان هێندە کێشەی هەبووە کە بانکی ناوەندی هاوکاریی نەدەکرد. لەم کابینەیەدا بانکی ناوەندی و وەزارەتی دەرەوە زۆر بە باشی هەڵسووکەوتیان کرد، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماریش سەرکەوتووانە ئیشەکانی جێبەجێ کردووە.

گۆڕانکارییەکان لە ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کابینەی نوێ:

مەسعود مەردانی ئەندامی لێژنەی زانستیی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، وتی: من ئەندامی لێژنەی زانستیم و سەبارەت بە کارەکانی ئەم لێژنەیە دەتوانم بۆچوونی خۆم بڵێم. لێژنەی زانستی بەشێکی ڕاوێژکارییە و بەشێک لە بڕیارەکانی بۆ جێبەجێکردن ڕادەگەێندرێت و دەبێت لە ناوەندی گشتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار پەسەند بکرێت. لە کابینەی نوێ ژمارەی ئەندامانی ئەم لێژنەیە زیاتر بووە و گەیشتووەتە 50 کەس.

ناوبراو وتی: گرنگترین جیاوازیی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کابینەی پێشوو و ئێستای ئێران، خێراتربوونی دابینکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا و بەکارهێنانیە. لە کابینەی پێشوو ڕێژەی ڤاکسێنی هاوردەکراو زۆر کەم و پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوە دەچوو بەڵام لە کابینەی نوێ وەک شەپۆلێک هاوردەی ئێران کرا و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە دژی نەخۆشییەکە کوتران و لە ئێستادا زیاتر لە سەدا 60 ی دانیشتووانی وڵات و لە سەدا 70 ی ئەوانەی تەمەنیان لە سەروی 12 ساڵەوەیە، کوتراون و ئەمەش دەسکەوتێکی گرنگە کە لە سێ مانگەی یەکەمی کاری کابینەی سێزدەیەم ڕووی داوە و ئێستا ئێران بووەتە وڵاتێکی پێشەنگ لە بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە لایەن خەڵکەوە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەهید بەهەشتی تاران، وتی: هەندێک لە بڕیارەکانی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کابینەی پێشوو بە هۆی نەناسینی پەتاکە، جیاواز و لە هەندێک کاتیشدا بێ کاریگەر بوو. هەندێک بڕیاری وەک پاکژکردنی شوێنە گشتییەکان و ڕێگری لە هاتووچۆی نێوان شارەکان، بەڵام لەم کابینەیەدا کەڵک لە ئەزموونی ڕابردوو وەرگیراوە و هەوڵ دەدرێت بڕیارە زانستییەکانی ناوەندەکە زیاتر بێت.

پەرەسەندنی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ماوەی 100 ڕۆژ:

حەمید ڕەزا جەماعەتی سکرتێر و وتەبێژی لێژنەی زانستی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، وتی: لەم لێژنەیدا بەردەوام و هەفتانە دوایین دەسکەوتەکان و ڕێکارەکانی پێشگری و چارەسەرکردنی کۆرۆنا، تاوتوێ و بە پێی ئەوەش بڕیارەکان دەردەکرێت. دوایین بڕیاری لێژنەکەش بۆ بەکارهێنانی ژەمی سێهەمی ڤاکسێنی کۆرۆنا لەو کەسانەیە کە تەمەنیان لە سەروی 60 ساڵدایە، هەروەها بۆ ئەوانەش کە سیستەمی بەرگری جەستەیان کێشەی هەیە و بۆ کەسانی تەمەن 12 تا 18 ساڵ بە هەمان شێوە بەکار دێت. خاڵی گرنگ ئەوەی کە فائۆچی وەک باڵاترین بەرپرسی کەرتی تەندرووستی ئەمریکا تەنیا یەک ڕۆژ لە پاش بڕیارەکەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران، بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکرد.

ناوبراو وتی: گرنگترین گۆڕانکاری لە ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەیە کە پرۆسەی دابینکردنی ڤاکسێن بە هاوردەکردنی لە دەرەوە خێراتر بوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە کابینەی پێشوو بە هەر هۆکارێک دابینکردنی پرۆسەکە لە ڕێگای وەبەرهێنانی ڤاکسێنی ناوخۆیی و بە ئارامی بەڕێوە دەچوو. لە کاتی دەستپێکردنی کابینەی نوێی ئێران تەنیا لە سەدا 7 ی خەڵک ڤاکسێنی کۆرۆنایان بەکار هێنابوو بەڵام ئێستا بە تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ، لە سەدا 70 ی خەڵک ڤاکسێنیان بەکار هێناوە.

جەماعەتی وتی: جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە گرنگە و ئەم گۆڕانکارییە بەرچاوە بووە هۆی ئەوەی کە بە خێرایی ژمارەی مردنی خەڵک ڕوو لە دابەزین بکات و کۆنتڕۆڵ بکرێت و ئەگەر ئەم هەنگاوە زانستی و شۆڕشگێڕانەیە نەدەبوو بە دڵنیاییەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دەدا زیاتر دەبوو و شەپۆلی مەترسیدارتری پەتاکەش ڕووی لە ئێران دەکرد و ئەمەش لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە لێکەوتەی زۆری لە سەر وڵات دەبوو./.

Previous Post

بەرپرسێکی حیزبوڵڵا: ئەمریکا لە قۆناغی شکست و پاشەکشەیە لە ناوچەکە

Next Post

کۆنفرانسی لوتکەی دیمۆکراسی؛ ئەمریکا کام دیمۆکراسیی دەوێت؟

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
کۆنفرانسی لوتکەی دیمۆکراسی؛ ئەمریکا کام دیمۆکراسیی دەوێت؟

کۆنفرانسی لوتکەی دیمۆکراسی؛ ئەمریکا کام دیمۆکراسیی دەوێت؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 137 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025
لێکدانەوەی خەو: گەنم

لێکدانەوەی خەو: گەنم

كانونی دووه‌م 20, 2025
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020