بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی بە هۆی نەبوونی ستراتیژێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە گەڵ حکومەتی ئەم وڵاتە وتووێژ دەکات.
ناوبراو وتی کە بەردەوامیدان بەم قەیرانەی ئێستای سوریا شتێکی باش نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاند کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کاریگەری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا هەڵنەگرتووە و ئەردەن لە ئاکامی ئەم قەیرانە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
سەفدی وتی: ئێمە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار ئاوەرەی سوریامان قبووڵ کردووە و زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە کاریگەری قەیرانەکەمان بەرکەوتووە و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دەربازبوون لەم کێشە و نیگەرانییە دەدەین.
ناوبراو وتی: ناچارین کە لە حکومەتی سوریا نزیک ببینەوە و بۆ ئەمەش لە گەڵ ئەمریکییەکان وتووێژمان کردووە./.









