بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی پاش بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدان لە تویتێکدا وتی کە هیوادارم پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوە بچێت.
بارزانی داوای لە هەموو کەسێک کردووە کە دەنگی خۆیان بدەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست کە پرۆسەکە بە خۆشی و ئاسایی تێپەڕێت و هەموو ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی دەنگدانیان هەیە بتوانن دەنگ بدەن./.









