No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە «ڕێکخراوی ژنان لە شەڕ»دا خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆ فسکایا بە بۆنەی ئازایەتی و ئیرادەی خاتوو فەوزیە لە بەرگری کردن لە مافی ژنان و کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و پێکدادان لە ئەفغانستان دا پێ بەخشرا.
فەوزیە کووفی پێشتر دووجار لە کوشتن ڕزگاری بوو.
ئەم خەڵاتە هەموو ساڵێک دەدرێتە ئەو بەرگریکارانەی مافی مرۆڤ و چالاکڤانانی ئازادی ڕادەربڕین لە هەموو جیهان دا کە لە ناوچە شەڕاویەکان دا چالاکیان نواندووە.
هەموو ساڵێک لە حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئانا پۆلیتکۆ فسکایا ڕۆژنامە نووسی ڕووسیای گۆڤاری نۆڤایاگازتا کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2006 دا کوژراوە، ڕێکخراوی «ژنان لە شەڕدا» خەڵاتێک بە ناوی ئەو پێشکەشی چالاکڤانێکی مافی ژنان دەکات.
لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم خەڵاتە دراوە بە مەلالی جویا لە ئەفغانستان، مەلالی یوسفزی لە پاکستان و هەندێک لە چالاکڤانانی مافی مرۆڤ .
No Result
View All Result