بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە باڵیۆزی وڵاتی زیمبابوە لە تاران کۆچی دوایی کردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە کە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵە و گەل و حکومەتی زیمبابوە، ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە کۆچی دوایی باڵیۆزی ئەو وڵاتە گیراوەتە بەر./.









