بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوام چۆمسکی زانا و شرۆڤەکاری ناسراوی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: کاتێک ئەمریکا لە ساڵی 2001 و لە کاردانەوەی هێرشەکانی 11 ی سپتمبێر هێرشی کردە سەر ئەفغانستان، ئەو وڵاتە بنکەی گرووپە توندڕۆکان بوو بەڵام ئێستا ئەم بنکەیە بۆ سەرتاسەری جیهان پەرەی سەندووە، ڕووخانی بەشێکی زۆری ئاسیای ناوەڕواست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبووەتە هۆکاری بەهێزبوونی ئەمریکا.
ناوبراو وتی: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان نەک تەنیا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بوو، بەڵکوو هیچ بیانوویەکی گەورەشی نەبوو.
چۆمسکی وتی: دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2020 لە گەڵ تاڵیبان بۆ بڕیاری کشانەوە لە ئەفغانستان تەنانەت ڕاوێژی بە حکومەتی ئەفغانستانیش نەکرد، لەوەش خەراپتر، حکومەتی کابوڵی ناچار بە ئازادکردنی 5 هەزار ئەندامی ئەو گرووپە کرد و سزا ئابورییەکانیشی لە سەر کەمکردەوە./.









