بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەلیڕەزا بەیگی ئەندامی پەرلەمانی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە تەواوی بەسراوەی ئەمریکایە و هەرچەندە هەوڵ دەدات خۆی وەک سەربەخۆ پیشان بدات بەڵام بێ ئەمریکا ناتوانێت هەنگاوێک هەڵبگرێت.
ناوبراو وتی: لە لایەکی دیکەوە ئەو ڕژێمە لە سەر بنەمای تیرۆر بونیاد نراوە و لە بنەڕەتدا ڕژێمێکی تیرۆریستییە.
بەیگی وتی: زایۆنیستەکان بە تایبەت بەرپرسانی ئەو ڕژێمە دەزانن کە بە هیچ شێوازێک هێزی ڕوبەڕوبونەوەی ئێرانیان نییە و ئەگەر لە دژی ئێران هەنگاوێکیان هەڵگرتووە، ئەوە کردەوەی تیرۆریستییە.
ناوبراو وتی: ئەگەر زایۆنیستەکان لە بەرامبەر ئێران هەڵەیەک بکەن ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوە دەبنەوە./.









