بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەگشتی لەو گوندەی کە کەشێکی لەباری بۆ گەشەپێدانی لە ڕووی گەشتیارییەوە هەیە، نەک تەنیا دانیشتووانەکەی و بە تایبەت گەنجان تێیدا ماونەتەوە، بەڵکوو ئەوانەش پێشتر لەو گوندە کۆچیان کردووە، گەڕاونەتەوە، هەروەها دانیشتووانی شارەکانی نزیکیش لەو گوندە یان خانوویان درووست کردووە، یان بە کارێکەوە خۆیان سەرقاڵ کردووە کە ئەنجامەکەی تەنیا گەشەی گوندەکە لە بواری ئابوریدا بووە.
شارەزایانی بواری گەشتیاری دەڵێن کە سەرمایەی پێویست بۆ بوونی گوندێک بە ناوچەی ئامانجی گەشتیاری، زۆر کەمترە لە ناوچەکانی دیکە و لە ڕووی دابینکردنی هەلی کاریشەوە زیاتر لە شارەکان دەتوانێت ئەو دەرفەتانە بە تایبەت بۆ گەنجان دابین بکات.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکان لە گەشەپێدانی گوندەکان لە ڕووی گەشتیارییەوە، گرنگیدانە بە پیشەسازییە دەستییەکان و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژێرخانەکانی ژیان و نیشتەجێبوون لەو گوندە بەهێزتر ببێت./.









