بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە خۆڕاگری فەڵەستین بەشێکە لە بەرەی خۆڕاگری و حەماس لە گەڵ ئێران دەمێنێتەوە.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العالم وتی کە لە سەردانەکەمان بۆ ئێران بە ڕوونی پاڵپشتی ئێرانمان لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین بینی.
هەنیە وتی کە ئێمە لە هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ ئێران دەمێنینەوە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئێران هێزی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی دوژمنانی هەیە و ئێمەش وەک بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری لە گەڵ ئێران دەبین./.









