بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک کەس بە بێ ئەوەی کە زانیاری پێویستیان هەبێت پەنا بۆ ئەنجامدانی کارێک دەبەن کە زیانی بۆ تەندرووستی جەستەیان دەبێت، ئەو هەڵە باوانەش لە خەوی شەوانە، پاک و خاوێنی جەستە تا سیستەمی خۆراکی و وەرزش لە خۆ دەگرێت.
لە درێژەدا ئاماژە بە گرنگترینی ئەو هەڵە باوانە دەدەین کە زیانی جیدییان بۆ تەندرووستی جەستە دەبێت.
1 – کێشی جەستەتان زۆرە و گرنگی بە خواردنی ڕۆژانەتان نادەن
ئەگەر ڕوبەڕوی کێشی زیادە بوونەتەوە، دەبێت بە چاودێری پسپۆڕی بواری خۆراک سیستەمێکی گونجاو بۆ خۆتان پەیرەو بکەن. لە ڕاستیدا گرنگینەدان بە سیستەمی خۆراکی لە کەسانی قەڵەو دەتوانێت چەندین کێشەی وەک چەوری جگەر، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی بە دواوە بێت. هەروەها کەمتەرخەمی بەمەش دەتوانێت زیان بە چەندین بەشی جەستە وەک گورچیلە و چاوەکان بگەێنێت.
2 – نەبوونی چالاکی جەستەیی
دەبێت بزانین کە یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکانی زۆربوونی کێشی جەستە، نەبوونی جوڵە و بەرنامەیەکی وەرزشی ڕۆژانەیە. ئەڵبەت ئەم بێ جوڵەییەش دەتوانێت ببێتە هۆکاری نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، جۆرەکانی شێرپەنجە و …. .
3 – گرنگینەدان بە کێشەی خەوی شەوانە
کێشەی خەوی شەوانە لە کەم خەوییەوە تا پرخەکردن دەتوانێت وزەی جەستە کەم بکاتەوە، ئاستی وریایی دابەزێنێت و بە درێژایی ڕۆژ کەسەکە تووشی قەلەقی بکات. ئەڵبەت بەردەوامی ئەم کێشەیە دەتوانێت کێشەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، لاوازبوونی بەرگری جەستە و ئەگەری زیاتربوونی فشاری خوێنی بە دواوە بێت.
4 – شێوازی نادرووستی جەستە لە کاتی دانیشتن و هەستانەوە
لە گرنگترین کاریگەرییەکانی ئەمەش دەتوانین ئاماژە بە ئازارەکانی بڕبڕەی پشت و مل و سەرشان بدەین کە دەتوانێت لە ئەگەری بەردەوامبوونی ببێتە هۆکاری نەخۆشی سییەکان و نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ دڵ، مێشک و ئەندامانی دیکەی جەستە.
5 – بوونی سترێس
سترێس و توڕەبوون یەکێک لەو کارانەیە کە لە ئەگەری چارەسەرنەبوونی لە ژیانی ڕۆژانە ڕەنگە ببێتە هۆی لاوازتربوونی سیستەمی بەرگری جەستە، زیاتربوونی فشاری خوێن و زۆرخۆری. پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە لە کاتی بوونی سترێس و توڕەییدا بە تەنیا نەبن، لە بەر ئەوەی کە لە کاتی تەنیاییدا دەتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک خەمۆکی، ترس، ئەلزهایمەر و تەنانەت مردنیش زیاتر دەکات./.