بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد جبریل ئەمینداری گشتی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵی 1938 لە باوکێکی فەڵەستینی و دایکێکی سوری لە گوندی یازورا لە شاری یافا لە فەڵەستین چاوی بە ڕووی ئەم جیهانەدا هەڵهێنا و لە ساڵی 1948 بە داگیرکردنی شوێنی لەدایکبوونی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، بنەماڵەکەی بە ناچار بەرەو سوریا ئاوارە بوون.
جیهاد ئەحمەد جبریلی کوڕی لە ساڵی 2002 لە بەیروت لە لایەن دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستییەوە تیرۆر کرا.
ئەحمەد جبریل لە میانەی ئاڵۆزییەکانی سوریا بەردەوام پاڵپشتیی لە سوپای ئەم وڵاتە و بەرەی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان دەکرد./.









