بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەلەری «تانێت» کە لە ٦۰۰ مەتری لەنگەرگای بەیرووت دایە یەکێک لە گرینگترین گەلەرییەکانی ئەم شارەیە کە بەرهەمە هونەریەکان و بیناکەی بە هۆی تەقینەوەکەی ٤ی ئاگۆستی ۲۰۲۰ تووشی خەسار بوو، بەڵام ئێستا نۆژەن کراوتەوەو دیوارەکانی دیسان بۆیاق کراونەتەوەو گەڕێندراوەتۆ دۆخەکەی جاران و هۆگرانی جارێکی تر سەردانیان کرد.
بەڕێوەبەری ئەم گەلەریە ڕایگەیاند، لە پێشانگای سەرەتایی ئەم گەلەریە کە لە ژێر ناوی یەکانگیری دایە، بەرهەمی ۱۹ هونەرمەندی دانیشتووی لوبنان نمایش دەکرێت.
هەروەها ڕوونیکردەوە ، بەشێکی زۆری هونەرمەندانی لاوی دانیشتووی ئەم ناوچەیە بەهۆی ئەم ڕووداوە تووشی خەسار بوون . هەروەها بەهۆی قەیرانی ئابووری لوبنان ناتوانن کەرەستە هونەریەکان دابین بکەن هەر بۆیە ئەم دەبوایە ڕێگا چارێکی بۆ بدۆزینایەوە.
ئەلیاس نفا کە هونەرمەندێکی تەمەن ۲٤ ساڵە و بە بەرهەمێک لەم پێشانگایەدا بەشداربووە دەڵێت: گەلەری هەموو کەرەستە و پێداویستیە هونەریەکەی بۆ دابین کردووین.
هەندێک لە بەرهەمەکانی ئەم پێشانگایە ڕاستەوخۆ ئاماژە بە قەیرانی ئابووری لوبنان دەکەن .
دوو وێنەگریش بە کۆی ئەو وێنانەی تۆماریان کردووە کاریگەری دابەزینی نرخی لیرەی لوبنانیان لە ژیانی ڕۆژانەدا نیشان دەدەن.
هەندێک لە بەرهەمەکانیش ئاماژە بە تەقینەوەکەی لوبنان دەکەن.









