بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم، دوازدەهەمین فیستیڤاڵی فیلمی کەم ئەندامانی کەن Entr’۲ MARCHES میوانداری دوو فیلمی ئێرانیە.
فیلمی دیکۆمێنتاری تێپەڕین لە تەم دەرهێنانی ئەمیر عەلی میردریکوەند و کورتە فیلمی بێ ئەلکول دەرهێنانی ساسان سالور بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
ئەم فێستیڤاڵە تایبەت بە فیلمی کەم ئەندامانە و لە ۹تا۱٤ی جوییە بەڕێوە دەچێت.
هەروەها شەش فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی«توکۆ» میوانداری دوو کورتە فیلمی ئێرانیە . دواهەمین ماڵی دونیا (ئەمیر غوڵامی) و شاری کایە (کاوە مەزاهێری) لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن.
شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «توکۆ»ی ئیتاڵیا لە ۲۹ی جوییە تا ۱ی ئاگۆست بەڕێوە دەچێت.









