بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەربازی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر و عەین ئەسەدی ئەنبار، وتی: جارێکی دیکە دوژمنانی عێراق سەرکێشی خۆیان زیاتر کرد و ئاسایشی وڵات، دەسەڵات و گیانی هاووڵاتیانیان بە دوو هێرشی تیرۆریستی نوێ لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی عەین ئەسەد سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق و پێشتریش لە هێرشی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان، کردە ئامانج.
ناوبراو وتی: ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای سەرجەم یاساکانە و دەسدرێژییە بۆ پێگەی حکومەت و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی.
یەحیا ڕەسوڵ داوایکردووە کە لایەنەکانی عێراق ڕێز لە ئەنجامی وتووێژە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن بگرن./.