بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: گرنگ ئەوەیە کە کێشەی فەڵەستین پەراوێز نەخرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەم دۆسیە گرنگی تایبەتی لە سەر ئاستی جیهان هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی ڕووسیا لە گەڵ لایەنەکانی فەڵەستین و هەروەها ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ڕووسیا ساڵانێکە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشە دەدات.
پوتین جەختیکردەوە کە بە بێ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی فەڵەستین، ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە مسۆگەر نابێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی لایەنەکانی فەڵەستینی بە گرنگ ناو برد و وتی کێشەی فەڵەستین دەبێت بە ڕێکاری دوو دەوڵەتی چارەسەر بکرێت./.









