بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ڕۆژانە 17 هەزرا مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت و وەزارەتی کارەبا پلانی بەرزکردنەوەی ئەم ڕێژەی بۆ 22 هەزار مێگاوات هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ئێران ڕۆژانە 20 ملیۆن مەتری سێجا گاز هەناردەی عێراق دەکات بەڵام حکومەتی بەغدا داوای بەرزکردنەوەی ئەم ڕێژەی بۆ سێ هێندە کردووە تا بەوەش بتوانرێت پێدانی کارەبا بە خەڵک زیاتر بکرێت./.









