بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە “تۆڕی هەواڵی کورتە فیلم”، ئەم فێستیڤاڵە، لەم خولەدا، میوانداری لە پێنج کورتە فیلم و دۆکیومێنتاری و فیلمێکی سینەمایی ئێرانی دەکات.
کورتە فیلمەکان: نیهان لە دەرهێنانی محەمەد هورمزی، یوشید لە دەرهێنانی سەحەر خوش چەشمان، تاقیکردنەوە (امتحان) لە دەرهێنانی سونیا حەداد و هەروەها تف دروستکراوی هاوبەشی عیماد ئیمامی نیا و ئارمین ڕەحیمیان، دۆکیومێنتاری: لەگەڵ با (همراە با باد) لە دەرهێنانی مێهدی شادی زادە و فیلمی سینەمایی: جینایەتی بێ وردبینی (جنایت بی دقت) لە دەرهێنانی شەهرام مۆکری بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن.
شانزەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمە ڕۆژهەڵاتییەکانی ژنێڤی سویسرا ۲۱ تاکوو ۲۷ی حوزەیران بەڕێوە دەچێت.









