بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە ڕاگەێندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی پەکەکەی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بەو جۆرە ڕووداوانە بهێندرێت و دەستووری عێراق ڕێگا بە بوونی هیچ هێزێک نادات کە ببنە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.
ناوبراو بە تورکیاشی ڕاگەیاندووە کە دەبێت ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت و هێزەکانی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و موسڵ بکشێنێتەوە و کێشە سنورییەکان لە ڕێگای وتووێژ و هەماهەنگییەوە چارەسەر بکات./.









