بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق جەختیکردەوە کە بەرەی خۆڕاگری بەرەو زیاتربوونی هێز و کاریگەری خۆی هەنگاو دەنێت.
ناوبراو لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) کە لە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو، وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران شانازی بە بەرگری و پاڵپشتی لە زوڵملێکراوان و چەوساوەکانی جیهان دەکات.
مەسجدی وتی کە گەلانی ئێران و عێراق لە قۆناغە دژوارەکاندا پێکەوە بوون و هیچ هێزێک ناتوانێت ئەوان لێک جیا بکاتەوە.
وتیشی کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شۆڕشی چەوساوەکانی جیهان بوو و ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم شۆڕشە گەورەیە هیچی پێنەکرا./.









